هەواڵەکان

دانیشتووانی چیاسورخ خێمەیان لەبەردەم کێڵگەی نەوت هەڵدا و لە هەولێریش گردبوونەوە کرا

964+

ژووری هەواڵ

دانیشتوانی گوندی چیاسورخ لە ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، لە بەردەم کێڵگەی نەوتی گوندەکەیان گردبوونەوە و چادریان ھەڵدا، داوای قەرەبووکردنەوە و دامەزراندن دەکەن لەو کۆمپانیایەی کاری بەرھەمھێنان لە كێڵگەی نەوتی گوندەكەیان دەکات و دەلێن دەبێت ئەوانێش لە خێرو بێری ئەو نەوتە شتێکیان بەربکەوێت.

دیسان بە هۆی کێشەی بێئاوییەوە ئەمڕۆ ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكی بەهاری كۆن کە زۆربەیان ژن بوون لە هەولێر شەقامی 100 مەترییان گرت و گردبوونەوە.

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە قەزای دوزخورماتوو دەڵێت، كەس حیسابیان بۆ ناكات و كێشە و گرفتیان زۆرە، بەڵام ئاستی قوتابیانی خوێندنی كوردی بەرزە و ئەوان كۆڵ نادەن، كچە قوتابییەكی كوردیش پلەی یەكەمی سەر قەزاكەی بەدەستهێناوە.

چایخانەیەك لە زاخۆ بووەتە شوێنی بەتەمەن و جوامێرەكانی شارەكە و قسەی و دەمەتەقێی جۆراوجۆری لێدەكرێت، ئەوەی سەرنجڕاكێش زۆربەی بەتەمەنەكان لەوێ كۆدەبنەوە و بە دەم خواردنەوەی چا و قاوە یادەوەری و چیرۆكەكانی ژیانیان دەگێڕنەوە.

چایخانەكە بەیانییان بۆ پیرەكانە و ئێوارە و شەوانیش بۆ گەنجەكان دەبێتە شوێنی حەسانەوە و یەكتر بینینیان.