دیمه‌نێكی به‌رده‌م كارگه‌ى غازى هه‌ورامان ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى هه‌ورامان
بیاره ده‌ڵێت كێشه‌كه زیاتر له خورماڵه
كێشه‌ى كه‌میى غاز له به‌شێكى هه‌ورامان سه‌ریهه‌ڵداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه كێشه‌ى كه‌میی غاز له سنوورى هه‌ورامان دروست بووه، چالاكوانان به‌ده‌نگ هاتوون و ده‌ڵێن، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕى دابینكراو زیاد بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره‌ش ده‌ڵێت، كێشه‌كه زیاتر خورماڵى گرتووه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك چالاکوان و هاوڵاتیانی خورماڵ و سنوورى هەورامان له راگه‌یه‌ندراوێكدا داواده‌كه‌ن ئه‌و بڕه غازه‌ى بۆ سنووره‌كه‌یان داندراوه، زیاتر بكرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له سنوورى بیاره و خوڕماڵدا مانگانه پێویستیان به سه‌رووى هه‌شت ته‌نكه‌ر غازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆیان دێت ته‌نیا پێنج تانكه‌ره و ئه‌مه‌ش كێشه و گرفتى له به‌شێكى سنووره‌كه‌یاندا دروست كردووه.
حه‌مید بارام، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بیاره به 964ـى راگه‌یاند كێشه‌ى كه‌میى غاز له سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه زیاتر سنوورى خورماڵى گرتووه‌ته‌وه و له ناحیه‌كه‌یاندا نییه.
وتیشی “بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوینه‌هه‌وار و ناوچه‌ى گه‌شتیاری و چه‌ندین رێستورانت و خواردنگه، كاریگه‌ریى هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونى كێشه‌ى كه‌میى غاز”.
لە سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا کارگەكانى غازی هەورامان لە ناحیەی خورماڵ و بیارە، کارگەی غازی سیروان لە ناحیەی سیروان، کارگەی غازی هەڵەبجە و کارگەی غازی عەبابەیلێ، خواستى هاوڵاتیان بۆ دابینكردنى غاز پڕده‌كه‌نه‌وه.
رۆژى 10.6.2024، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە نرخى بوتڵێك غازى بۆ سنووره‌كه‌یان دیاریی كرد، كه به‌پێی نرخی فەرمیی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بۆ بوتڵێک غاز هەشت هەزار و 500 دینارە بۆ هاوڵاتیان و ئه‌وانیش به‌نرخى حەوت هەزار و 500 دینار ده‌یده‌ن به بریکارەکانی فرۆشتنی غاز.
غازی ماڵان
غازی زیاتر گلدەدەنەوە بۆ ئەوەی لە زستاندا تووشی ئەزمە نەبن
کارەبای 24 کاتژمێری کارگەکانی غازی لە سلێمانی چالاککردووە
مەرجیان هەیە
بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان لە هەڵەبجە بریکاریان دەوێ
له خورماتوو به‌كارهێنانى غازى هه‌رێم قەدەغەکرا
به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌و غازه‌ى ماڵان له هه‌رێم دروستده‌كرێت مه‌ترسی ته‌قینى له‌سه‌ره
قایمقام روونکردنەوەی هەیە