نێچیرڤان بارزانی نوێنەرە
هەرێمی کوردستان بۆ لوتکەی ئاووهەوا لە باکۆوە بانگهێشت کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە، سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان، بانگهێشتانەی کۆماری ئازەربایجانی لەلایەن باڵيۆزى ئازهبايجان له عێراق پێ گەیشت بۆ بەشداری لە لوتکەی ئاووهەوا- ی ناوسراو بە COP لە گەڕی 29 هەمین.
كارهكانى لوتكهى سهركردهكانى جيهان له كۆنگرهى نهتهوه يهكگرتووهكاندا بۆ ئاووههوا (COP29) رۆژانى 11 بۆ 22ى مانگى يازدهى ئهمساڵ له باكۆى پايتهختى ئازهربايجان بهڕێوهدهچێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “باڵيۆزى ئازهربايجان بانگهێشتنامهيهكى فهرميى سهرۆكايهتيى وڵاتهكهى بۆ نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گهيانده سهرۆكى ديوان بۆ بهشداريكردنى لە لوتکەکەدا”.
ساڵی رابردوو، بە بەشداری 197 وڵات، لە دوبەی پایتەختی ئیمارات لوتکەی COP لە گەڕی 28 هەمین بەڕێوەچوو چەند بڕیارێکی ژینگەیی تێیدا پەسەند کران، بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆنفراسەکە “بڕیارەکەیان مێژوویی” بووە کە هەموو ئەو وڵاتانە دەردانی کاربۆن کەم دەکەنەوە.
لەبارەی کۆنفراسی COP28؟
لە ساڵی 1995-ەوە ساڵانە بەبەشداری 197 وڵات جگە لە یەکێتی ئەوروپا کۆنفراسەکە بەڕێوەدەچێت، ساڵی 2023 لە 30ی تشرینی دووەم چالاکیەکانی ئەو کۆنفراسە لە ئێکسپۆ سیتی دوبەی بەڕێوەچوو، رۆژی 12.12.2023 دواین رۆژی کۆنفراسەکە بوو، بڕیاری کۆتایی کۆنفرانس پەسەندکران.
بەگوێرەی بڕیارە پەسندکراوەکە بێت کە 197 لایەنی بەشداربووی کۆنفراسەکە واژۆیان لەسەر رێککەوتنەکە کردووە، دەبێت دەردانی کاربۆن کەمکەنەوە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی زیاتری گەرمبوونی زەوی کە بەم بڕیارە چاوەڕێ دەکرێت 1.5 پلەی گەرمی زەوی دابەزێت.
لە راگەیەنراوی کۆنفراسەکە هاتبوو، ئامانجی سەرەکی لەو کۆنفراسە ئەوەیە ئایندەیەکی باشتر بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و هەسارەی زەوی.
لە کۆنفراسەکە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوە بەشداربوون، لە هەرێمی کوردستانیش سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بەشداربوون.