لە ژووری هەواڵەوە

رێنمایی وەرگرتنی زەوی بۆ سلێمانی نێردرا و وادەی قەرزی کارەباش زۆری نەماوە

+964

ژووری هەواڵ

کات کاتی ئەو فەرمانبەرانەیە دەمێکە بە تاسەی بینینی ئەم رۆژەوە بوون، شارەوانییەکانی سلێمانی، رێنمای پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ سەرجەم شارەوانییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەى نارد.

نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، باوەڕ بە هیچ ئامارێک مەکەن تا لە زاری خۆمانەوە نەی بیستن، ئەوەش لە کاردانەوەی قسەی پزیشکێکە کە لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نوسیویەتی، “لە هەشت کاتژمێردا 900 نەخۆش داخڵ نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە کراون لە سلێمانی”.

لێخۆشبوون بە رێژەی 20% لە بڕی پارەی کەڵەکەبووی پسوڵەی کارەبا تەنیا هەفتەیەکی ماوە و لەدوای 31.7.2024 لێخۆشبوونەکە نامێنێت.