پێچەوانەی ساڵی پار
هیچ قوتابیەکی نابینای 12ـی ئامادەیی یەکەم نەبووە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بە پێچەوانەی ساڵی پار، ئەمساڵ هیچ قوتابیەکی نابینای پۆلی 12ـی ئامادەیی لە یەکەمەکانی هەرێم نەبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 22.7.2024، نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکانی هەرێم بە 964ـی وت، بۆ ئەمساڵ لەخولی یەکەم 32 قوتابی نابینامان هەبووە لەهەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی، مامۆستای تایبەتیان لا بووە بۆ خوێندنەوەی پرسیارەکان”.
لەچەند ساڵی رابردوو، یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکانی هەرێم بەناوی هەژین بورهان نابینابوو، دانیشتووی شاری سلێمانی بوو.
لەسەر ئەم بابەتە، یادگار کەریم سەرۆکی کۆمەڵەی نابینایان بۆ 964 وتی،” ئێمە ئاماری دروستمان لا نییە، چونکە نابینایان لاى ئێمە خۆیان تۆمار ناکەن، بەڵام ساڵانە خوێندکارى نابینا لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن و ئێستاش بەشێکیان خوێندکاری خوێندنی باڵان”.
بۆ ئەمساڵیش لەپەیمانگای نابینایان 10قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیان کردبوو و رێژەیی دەرچوونیان 100% بوو.
رۆژی هەینی ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا.
سێ یەمەکانی هەرێمی کوردستان لە بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی ئەمانەن:
یەکەمەکانی بەشی زانستی:
– دیما هیوا عەلی – سلێمانی
– ئاران لوقمان حەمەغەریب – سلێمانی
– ئەژی دارا جەلال – سلێمانی
یەکەمەکانی بەشی وێژەیی:
– ئیمان رەمەزان سەعید – دهۆک
یەکەمەکانی بەشە پیشەییەکان:
– ئاسوودە جەزا کەریم – سلێمانی
– مەروا شێرزاد خزر – هەولێر
– راستی رۆژگار کامەران – سلێمانی
– شێوە جەمال حەمەساڵح – سلێمانی
پێداچوونەوە: میدیا گۆران
پۆلی 12ـی ئامادەیی
سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکان بکەن
پەروەردەی شارەزوور خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
لە پارێزگای دیالە
کچێکی نابینا بە کۆ نمرەی 98 لە 12ـی ئامادەیی دەرچوو
کۆنمرەی 50ـیە
بە حەوت ساڵ و 13 تاقیکردنەوە دەرچوو
سارا ئەكرام سێیەمی كوردستانە و بە نیازی خوێندنی پزیشكییە
بۆ نمرەی 100 هەوڵیدابوو
عومەر عەبدولڕەحمان دووەمی كوردستانە و مامۆستای تایبەتیشی نەبوو
پۆلی 12
ئاران لوقمان یەكەمی هەرێم: لە ئێستاوە پێم بڵێن دكتۆر
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12