رەواندز
گەنجێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا
964+
ئاکام غەفور- سۆران
لە گوندی کەڵێتەی سەر بە قەزای رواندز گەنجێک لە حەوزێکی ئاودێرى دا، خنکا.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بە 964ـی وت،”ئاگادارین کە گەنجێک لە گوندی کەڵێتە خنکاوە، بەڵام وردەکاری روداوەکە نازانین و تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی سۆران”.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت،”تاکو ئێستا ئاگادار نەکراینەوە لە بونی هیچ حاڵەتێکی خنکان”.
دکتۆر ستار سەلیم، پزیشک لە دادی سۆران، بە 964ـی وت،”کەمێک پێش ئێستا ئاگادار کراینەوە لەوەی گەنجێک خنکاوە تەرمەکەی دێتە پزیشکی دادی سۆران، بەڵام تاکو ئێستا تەرمەکەی نەگەیشتۆتە پزیشکی دادی و زانیاری زیاترمان لەسەر نییە”.
بەپێى ئامارەکانى بەرگرى شارستانى سۆران کە پێشتر بە 964تى داوە، ئەمساڵ 10 کەس لە سنوورى ئیدارەى سۆران خنکاوە و بەم حاڵەتەش ژمارەی خنکاوەکان دەبێت بە 11 کەس و کە دوو کەسیان لە حەوزی ئاودا خنکاون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
رووداوەکانی خنکان
تەرمەکەى دەرهێنرایەوە
گەنجێک لە بەنداوى موسڵ خنکا
چەند كچێكی دیكەش رزگار كران
کچێک لە رووباری ساوا خنکا
سۆراغ؛ ئەمساڵ 51 کەس خنکاون
رۆژی خۆپاراستنە لە خنکان و ئەوانەشی بەهۆیەوە دەمرن زۆرترینی منداڵن
دوای دوو هەفتە لە خنکانی
تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەی بێخاڵ دۆزرایەوە
دەربەندی رانیە
کەسێک خنکا و تەرمەکەشی دۆزراوەتەوە
مێردمنداڵێک
لە هەولێرەوە چووە سیدەكان و خنكا
یەکێکیان مانگێک زیاترە