کەش و هەوا

ئەمڕۆ باشە و سبەینێ گەرمتر دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکای گەرماش تا رادەیەک جێگیرن و وەک دوێنێ ماونەتەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ کەمێک پلەکانی گەرما وەک دوێنێ دادەبەزن بەڵام سبەینێ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە سنووریەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە و دوو پلەیەک پلەکانی گەرما بەرزتر دەبەنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 22.7.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ (5 – 15 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 47
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :44
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 34
گەرمیان : 47