پێشتر ژمارەیەکی دیکە وترابوو

نزیكەی 100 مێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای کەرکوک زیاد دەبێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا رۆژانە بڕی 25 ملیۆن پێ سێجا غازی وشک بۆ وێستگەی غازی دوبز دابین دەكرێت، بەمەش توانای بەرهەمهێنانی كارەبای وێستگەكە 85 تا 100 مێگاوات زیاد دەبێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەكشەممە 21.7.2024 كە کۆپییەکی دەست تۆڕی 965 کەوتووە دەڵێت، وەزارەتی نەوت دابینکردنی غازی وشکی بۆ وێستگەی کارەبای دوبز دەستپێكرد، یەکەی دووەم، لە پارێزگای کەرکوک، بە بڕی (25) ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت دەڵێت، دووپاتی زانیارییەكان دەكاتەوە بە دابیكردنی ئەو بڕە غازە بۆ وێستگەی دوبز.
بە پێی راگەیاندراوەكە دابینكردنی ئەو بڕەی غاز بۆ وێستگەی دوبز، وادەكات بڕی 85 تا 100 مێگاوات كارەبا زیاد ببێت.

رۆژی هەشتی ئەم مانگە بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق عادل کەریم لە لێدوانێكدا بۆ 964 وتی، وێستگەی كارەبای دوبز لە كۆتایی ئەم مانگە دەكەوێتەكار و 340 مێگاوات کارەبا دابین دەکات، كە 190 مێگاواتی بۆ كەركوك دەبێت.

بە پێی سۆراغی 964 ئێستا شاری کەرکوک بە كارەبای تۆڕی نیشتمانی و پڕۆژەی وەبەرهێنەر ئەحمەد ئیسماعیل، بڕی 700 مێگاوات کارەبا بۆ دابینكراوە و بەمەش رۆژانە نزیکەی 14 تا 16 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت.

وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچ...

وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانمان