پەنجەماسی کارب بۆ دەریاچەکە هێنراوە

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی پەنجەماسی دوکان دەخرێتەوە کار

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ 200 هەزار پەنجە ماسی لە هەولێرەوە گەیەندرایە قەزای دوکان و سەرجەمیان خرانە دەریاچەکەوە، “وابڕیارە پرۆژەی بەرهەمهێنانی پەنجەماسی دوکانیش بخرێتەوە کار”.

پشتیوان ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە 964 وت، “ئەمڕۆ 200 هەزار پەنجە ماسی لە جۆری کاربی هەنگاری لە هەولێرەوە هێنرایە قەزای دوکان و سەرجەمیان خرانە دەریاچەکەوە، مەبەست لێی گەشەپێدانی کەرتی ماسییە”.

باسی لەوەکرد، “ئەمڕۆ رەزامەندی درا بە خستنەوەکاری پرۆژەی بەرهەمێنانی پەنجە ماسی دوکان و بری 52 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە”.

ئەوەی خستەروو، “ساڵانە لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی راهێنانی کشتوکاڵ هۆبەی پەنجە ماسی 500 هەزار پەنجە ماسی بەرهەمدەهێنرێت، دوای پشکنینی ئاوەکە ماسی تێدەکەن”.

بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ وتیشی، ”لە قۆناغی یەکەمدا 200 هەزار پەنجە ماسی خرایە دەریاچەی دوکانەوە و لە قۆناغەکانی دیکەدا دەریاچەی دەربەندیخان و ئاوە سپیش دەگرێتەوە، دوای پشکنینی ئاوەکانیان و پاشان هەریەکە لە هەولێر و دهۆکیش دەگرێتەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شارەوانی شۆڕش شوێنی ماسی برژاندنەکانی دەدات بەکرێ

شارەوانی شۆڕش شوێنی ماسی برژاندنەکانی دەدات بەکرێ

ناحیه‌ى سێگردكان به خشته كاره‌با ده‌داته‌ حه‌وزه‌ك...

ناحیه‌ى سێگردكان به خشته كاره‌با ده‌داته‌ حه‌وزه‌كانى ماسی و كشتوكاڵكردن و هاوڵاتیان