ئامێری بیرهەڵکەندن. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بالیسان.
چەند رۆژى داهاتوو تەواو دەبن
هەڵکەندنى دوو بیرى ئیرتیوازى کێشەى ئاوى گوندەکانى بالیسان چارەسەر دەکات
964+
ئاکام غەفور-سۆران
هەڵکەندنى دوو بیری ئیرتیوازی ئاوی پاک لە سنووری ناحیەی بالیسان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، شەش گوند و بەشێک لە ناحیەی بالیسان سودی لێ دەبینن.
بیرەکان دەکەونە بنارى چیایی زینەتیر، ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی (توتمە، بێڕۆ، شێخ وەسان، کانی بەرد، بێراوە و گورگان و بەشێک لە سەنتەری ناحیەی بالیسان)، دابین دەکەن.
مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان، بە 964ـی وت،”لە دوای وشکبوونی دوو بیری ئیرتیوازی، ئەنجومەنی گوندەکان و ناحیەی بالیسان داواکاریان پێشکەشی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و ئەوانیش داواکارییەکەیان قبوڵکرد و رەزامەندایاندا”.
” لە تەنیشتی بیرە وشکبووەکان بڕیاردرا بە لێدانی دوو بیری تر و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایتی ئاوی ژێر زەوی و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و لە رۆژانی داهاتوودا کارەکان تەواو دەبن”، بەڕێوەبەرى ناحیەى بالیسان واى وت.
بە تەواو بوونى دوو بیرەکە نزیکەی 700 ماڵ لێی سودمەند دەبن و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح