نرخەکان بۆ ئەمڕۆ
زێڕ دابەزیوە و دۆلاریش لەبن 150 هەزارە
964+
وریا فەتاح
دۆلار لە بن 150 هەزار دینارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت و پاوەنى بەریتانیش بەرزە، زێڕ چەند رۆژیکە روولە دابەزینە، بەڵام لە ئاستێکى بەرزدایە و هێشتا نرخەکەى زۆر بەرزترە بەراورد بە دوو مانگ پێشخۆى.
نرخى دراوەکان و زێڕ بەپێى دیاریکردنى لیژنەى نرخ لە بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سلێمانى، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، بەم شێوەیەیە:
100 دۆلار
کڕین: 149.100 دینار.
فرۆشتن: 149.200 دینار.
100 یۆرۆ
کڕین:160.500 دینار.
فرۆشتن: 161.000 دینار.
100 پاوەند
کڕین: 188.500 دینار.
فرۆشتن: 189.000 دینار.
100 لیرەى تورکى
کڕین: 4550 دینار.
فرۆشتن: 4650 دینار.
100 هەزار تمەنى ئێرانى
کڕین: 2600 دینار.
فرۆشتن: 2700 دینار.
نرخى زێڕ بە فرۆشتن
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 24 بە 575 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 503 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 18 بە 431 هەزار دینارە.
یەک لیرەى رەشادى عەیار 22 دروستکراوى دوبەى 763 هەزار دینار.