964+
هێرشى ئیسرائیل بۆسەر یەمەن کاریگەرى لەسەر نرخەکەى دەبێت؟
نرخى نەوت بە نزمى مامەڵەى پێوە دەکرێت
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت بەردەوامیدایە دابەزینەکانى، بۆ ئەمڕۆش هاوشێوەى دوێنێ لە نزمیدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر حوسییەکان پێدەچێت کاریگەرى لەسەر نرخەکەى هەبێت.
بهپێی داتاكانى بۆرسهی جیهانی وزه، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس بە 80.13 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
نرخەکان هاوشێوەى دوێنێن، بەڵام ئەم دابەزینە خێرایە لە نرخى نەوت چەند مانگێکە رووینەداوە، پرسى یەدەگى نەوت و رووداوەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هۆکارى گۆڕانکارین لە نرخى نەوتدا.
شەوى رابردوو، ئیسرائیل هێرشى کردە سەر دامەزراوەى حوسییەکان لە یەمەن ئەوەش پێدەچێت لە رۆژانى داهاتوودا کاریگەرى بکاتە سەر نرخى نەوت.