بە بەشداری چەندان زانکۆی جیهانی
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی زانکۆکان لە هەولێر کرایەوە
964+
توانا نەقی
حەوتەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی زانکۆکان لە هەولێر بە بەشداری چەند زانکۆیەکی جیهانی کرایەوە، ئامانج لە پێشانگاکە ئەوەیە هەلیکاری زیاتر بە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ببەخشرێت لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندنیان بدەن.
ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، حهوتهمین زنجیره پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان كرایه‌وه، كه تایبه‌ته به فه‌راهه‌م كردنی هه‌لیكار و دابین كردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیان له ناوەوە و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له دوای هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌م پیشه‌نگایه له چه‌ند شارێكی دیكه ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌و زانكۆییانه بكه‌ن و ئاگاداری چۆنیه‌تی وه‌رگرتن بن.
هه‌روه‌ها یەکێکی دیکە لە سوودەکانی پێشەنگاکە دەرچووانت 12ـەی ئامادەیی دەتوانن زانیاری وه‌ربگرن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆكانی هه‌رێم.
له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین زانكۆی بریتانی و توركیا، ئێران، مالیزیا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، هه‌رێمی كوردستان و هیندستان به‌شداربوون.