بۆ نمرەی 100 هەوڵیدابوو

عومەر عەبدولڕەحمان دووەمی كوردستانە و مامۆستای تایبەتیشی نەبوو


شیراز عەبدوڵا

عومەر عەبدولڕەحمان قوتابییەكی هەولێرە كە بە نمرەی 99.7ی لە بەشی زانستی پلەی دووەمی لە ئاستی كوردستان بەدەستهێناوە، ئەو دەڵێت مامۆستای تایبەتی نەبووە.

عومەر بۆ 964 قسەی كرد و رایگەیاند، رۆژانە لە دوای عەسرەوە تا شەو خوێندوویەتی و هەوڵی بۆ ئەوە بوو نمرەی 100ی تەواو بهێنێت، بەڵام وەك خۆی دەڵێت بەهۆی هەڵەیەكی خۆیەوە ئامانجەكەی نەهاتووەتەدی.

عومەر عەبدولڕەحمان دەڵێت، “هەستێكی تایبەتم هەیە و سوپاسی خوا و باوك و دایك و مامۆستاكانم دەكەم”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا