دیمه‌نێكی ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى فڕۆكه‌خانه
ساغكردنه‌وه‌ى 964
هه‌رێمى كوردستان له‌و كێشه ئه‌لیكترۆنیه‌ى جیهان سه‌لامه‌ته
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه ئه‌لیكترۆنیه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرته‌وه، له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و كێشه‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌كى نه‌بووه.
دیلان ره‌شاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێمى كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان له‌و كێشه‌و گرفته ئه‌لیكترۆنییه‌ى كه رووبه‌ڕووى زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان بووه‌ته‌وه، سه‌لامه‌ته.
وتیشی “نه فڕۆكه‌خانه‌كانمان، نه سستمى ئینته‌رنێت و ئه‌لیكترۆنییه‌كان هیچ كێشه‌یان نییه و به‌شێوه ئاساییه‌كه‌ى خۆیان كار ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌ى دروستبووه، ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نه‌گرتووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌رێمی كوردستانیش سه‌لامه‌ته.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه و گرفته ئه‌لیكترۆنییه‌ى كه ئه‌مڕۆكه زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه، هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌بووه.
وتیشی “فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق ئاسایین و به‌هۆى ئه‌و گرفته ئه‌لیكترۆنییه‌ى دروستبووه، كاریگه‌رى له‌سه‌ر سستمى ئه‌لیكترۆنى نه‌كردووه”.