لە ئەمریکاوە بۆ ئوستورالیا
کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی وەستاند
+964
ژێوار خدر
بەهۆی کێشەیەکى ئەلیکترۆنییەوە گەشته ئاسمانییەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان کێشەیان بۆ دروست بوو و لە چەند وڵاتێكدا گهشته ئاسمانییهكانى وهستاندووه.
لە ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا و هیندستان و تورکیا و ئیسرائیل و ئوستڕالیا گەشتە ئاسمانییەکان وەستاون.
ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئهمریكا رایگهیاندووه، گەشتی چەندین هێڵی ئاسمانی ئەمریکا لە نێویاندا کۆمپانیای دێڵتا، یونایتد و هێڵی ئاسمانی ئەمریکی ئهمڕۆ بەیانی هەینی وەستان.
بەپێی راپۆرتێک کە لە وێبسایتی سکای نیوز بڵاوکراوەتەوە، وەستانهكه کاریگەری لەسەر هەموو گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکان هەیە، تاوەکو ئێستاش روون نییە چەند کاتژمێر دەخایەنێت.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە، دوای کێشەی خزمەتگوزارییەکان “رێوشوێنی کەمکردنەوە” دەگرێتەبەر.
دەشڵێت “پچڕانەکەی نزیکەی کاتژمێر6ـی ئێوارە بە کاتی رۆژهەڵات (کاتژمێر یەکی شەو بەکاتی کوردستان) دەستیپێکردووە.
کۆمپانیاکە دهستى به لێکۆڵینەوە لە کێشە خزمەتگوزارییەکانى لە ئەمریکا كردووه، هەروەها کێشەکە کاریگەری لەسەر چەندین ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی دیکەش درووستکردووە، جگە لەوەی کاری کردووەتە سەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چەند کەناڵێکی ئاسمانیش پەخشی
راستەوخۆیان وەستاوه لە نێویاندا سکای نیوز.
"هێرشی ئەلیکترۆنی نییە و تەنیا ئەپدەیتە"
جیهان
بەڵام "نۆبڵ" خەونە گەورەکەی بوو
فیفا "خەڵاتی ئاشتی" بە دۆناڵد ترەمپ بەخشی
"ئیفلاسبوونی ئاو"
ئێران ئامادەیە ئاو بكڕێت ئەگەر وڵاتێک هەبێ بیفرۆشێ
ریکۆردێکی نوێی دیپلۆماسیی ئەمریکییە
ئەمڕۆ ئەمریکا بینای کونسوڵخانە نوێیەکەی لە هەولێر دەکاتەوە
عەقید سەلام ئەسعەد لە وەرزی نوێی سەعاتی سفر وردەکارییەکان باس دەکات