15هەمین رۆژى جەنگە

نرخى نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

وریا فەتاح

جەنگەکە بەردەوامە و نرخى نەوتیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو لەسەرووى 103 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلار و 01 سەنت، مامەڵەى پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس  بە 98 دۆلار و 71 سەنتە.

بەرزى نرخى نەوت پەیوەستە بە جەنگى هاوپەیمانێتى ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران کە بووەتە هۆى وەستاندنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە گەرووى هورمز، بەتایبەت کە ئەو گەرووە سەنتەرى ئاڵوگۆڕى نەوتى ناوچەکەیە بۆ جیهان.