لە بانکی ناوەندییەوە بۆ خەڵک

دۆلاری یەک ملیۆنیتان بینی یەکسەر بزانن ساختەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک ساختەکاریی دەستنیشانکرا، کە لەلایەن کەسانێک ئەنجامدراوە کە بانکی ناوەندی عێراق بە “بێویژدان” ناویان دەبات، بۆ قازانجی دارایی بەرامبەر هاوڵاتییان ئەنجامدراون.

داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەئاگابن بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی ئەو پلانانە.

وەک بانکەکە باسی دەکات،  دراوێکى یەک ملیۆن دۆلارى بەناوى دراوى راستەقینەوە دەفرۆشرێت، ئەم دراوە ساختەیە، ژمارەیەک ساختەکاریی دەستنیشانکراوە، کە لەلایەن کەسانی بێویژدانەوە بۆ قازانجی دارایی بەرامبەر هاوڵاتییان ئەنجامدراون.

لەوانە فرۆشتنی دراوێکی یەک ملیۆن دۆلاری وەک دراوێکی ڕاستەقینه، کە ئەم پارەیە زۆر کۆنە و بەکارناهێنرێت، بەرزترین بەهاى دۆلار 100 دۆلارە.

ساختەکارییەکی دیکە لە ناوخۆی عێراقدا کراوە، لە بڵاوکردنەوەى ئەو دراوانەی کە لەلایەن چەند وڵاتێکەوە سڕاونەتەوە، هیچ بەهایەکی دراوییان نییە، کە ئەمانە بە نرخێکی بەرز دەگۆڕدرێنەوە بۆ دراوی عێراقی، بە بەکارهێنانی شێواز و بیانووی جۆراوجۆر و بانگەشەی فێڵکردن لە قوربانییان.

وەک بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگریی لە چاپکردن یان هاوردەکردنیان لە دەرەوەی عێراق بکەن.

بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ له‌باره‌ی چاپی كۆن و ...

بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ له‌باره‌ی چاپی كۆن و نوێی دۆلاره‌وه‌ ده‌رده‌كات