سەروو 104 دۆلار

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

جەنگی ئێران بەردەوامە و نرخى نەوتیش زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 104 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.3.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 9 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی 1.70٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە 99 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.92٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزى نرخى نەوت پەیوەستە بە جەنگى هاوپەیمانێتى ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران کە بووەتە هۆى وەستاندنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە گەرووى هورمز، بەتایبەت کە ئەو گەرووە سەنتەرى ئاڵوگۆڕى نەوتى ناوچەکەیە بۆ جیهان.