''پابه‌ند نه‌بن خزمه‌تتان ناكه‌ین"

به‌رده‌ڕه‌ش بڕیاریدا زبڵ و خاشاكى ته‌ڕ و وشك له‌یه‌كترى جیابكرێته‌وه‌

+964

ژێوار خدر

سەرۆکایەتی شارەوانی قەزای بەردەڕەش ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزاکە دەکاتەوە، ئەو ماڵانەی کە سەلەی خۆڵیان بەسەردا دابەشکراوە پێویستە لە بەرواری 20.7.2024ەوە پێویستە زبڵ و خاشاکەکانیان بەپێی وشک و تەڕی جیا بکەنەوە پیش فڕێدانییان.

زبڵ و خاشاكى وشكی وەکو ( شوشه، پلاستيك، دايبی، كارتۆن و قتو وهتد… ) دەبیت بکرێتە ئەو سەلەیەی رەنگی رەشە و لە لایەن شارەوانییەوە دابەشکراوە، زبڵی تەڕی وەک پاشماوەی خواردن و ميوه بکرێتە سەلەی زبڵی ماڵەکان خۆیان.

سیروان حەسەن، سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش بە 964ی وت، ”جیاکردنەوەی زبڵەکە بۆ ئەوەیە ئاسانکاری بکەین بۆ ئەوەی پاشماوە وشکەکان ببرێنە کارگەی ریسایکڵین و ژینگە بپارێزین لە پیس بوون.”

وتیشی، ”بڕیارەکە لە هەر سی قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش و شیخان جیبەجێ دەکریت، تا ئێستا لە قەزای بەردەڕەش %93-94ی ماڵەکان سەلەی خۆڵیان وەرگرتووە و بێ بەرامبەر بووە.”

سەرۆکایەتی شارەوانی قەزاکە دەشڵێت، ئەگەر هاوڵاتییان پابەند نەبن، زبڵەکانییان فڕێ نادەین.

ناوچەی پیشەسازی کۆنی بەردەڕەش بووەتە شوێنی زبڵ و خاشاک

ناوچەی پیشەسازی کۆنی بەردەڕەش بووەتە شوێنی زبڵ و خاشاک