هاوڵاتیەک لە شارەزوور
سزای شەش ساڵی بە غیابی هەیە و ئێستا دەستگیر کراوە
964+
توانا نەقی
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور تاوانبارێكیان ده‌ستگیركرد پێشتر سزای شەش ساڵ زیندانی بە غیابی بۆ دەرکرابوو.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ساڵێک پێش ئێستا بە غیابی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ ئەو کەسە دەرکراوە و ئێستا توانیویانە دەستگیری بکەن.
وتیشی، بە پێی مادەی 412 سزا دراوە کە ئەو کەسە لە خەڵکی داوە و برینداری کردوون و هەڵاتووە.
ئەو کەسە ناوی (هـ، م، ن)ـە ولەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانی/3 فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووە.