لە سنووری شیلادزێ
بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا کەسێک گیانی لەدەست دا
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە دەڤەری زێباریان لە گوندی خاستوژووری کەسێک گیانی لەدەستداوە.
چەند شایەتحاڵێک بۆ 964 دەڵێن، ئەو کەسە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە گیانی لەدەستداوە و بەڵام نازانن تا ئێستا بریندار هەیە یان نا .
زانیاری هات:
مەسعود بوتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بۆ 964 وتی، ئەوان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و تا ئێستا نازانرێت بریندا هەیە بەهۆی ئەو بۆ ردومانەوە یان نا.
وتیشی، تەنیا ئەوە دەزانن کە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ئێستا کەسوکارەکەی رۆشتوون تەرمەکەی بهێننەوە.
بەقسەی شایەتحاڵەکان بۆ 964 هیچ کەسێک بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە بریندار نەبوون و تەنیا کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە پێشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 32 ساڵدایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی