25 سەریان مردار بوونەتەوە

ئۆتۆمبێلێک زیاتر لە 40 سەر مەڕ و بزن دەشێلێت

964+

عومەر فەتاح ــ سەیدسادق

لەسەر رێگەی نێوان سەیدسادق بۆ هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو رانە مەڕێکداو زیاتر 40 سەر مەڕو بزن دەکات بەژێرەوە، خاوەنى رانە مەڕەکەش لە شۆفێرەکە خۆشدەبێت.

سەربەست ساڵح، خاوەنی رانەمەرەکە بە 964ـى وت،”لەنزیک بانگی عیشادا لەکاتی پەڕینەوەی ئاژەڵەکان لەسەر جادە تازەکە، ئۆمبێلێکی جۆری توێتا کرۆلا، خۆی کردوە بەناو رانە مەڕەکەمدا و ئەو کارەساتەی ناوەتەوە.”

بەوتەی ئەوخاوەن ئاژەڵە، تائێستا سەرژمێری تەواویان نەکردوە، بەڵام 17 سەر ئاژڵیان گەیاندوەتە کوشتارگەی سەیدسادق و سەربڕدراون.

“رانە مەڕەکە نزیکەى 150 سەر مەڕ و بزن بوون، جگە لەوانەى لە سەربرخانە کوژراونەتەوە 25 مەڕ و بزنى دیکەش کەلوپارچەبوون و مردار بوونەتەوە و فریا نەکەوتووین سەریان ببڕین”، خاوەنى رانە مەڕەکە واى وت.

لەبارەى شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەوە، خاوەنى رانەمەڕەکە وتى،” گەردنمان ئازاد کردووە و سکاڵامان لەسەر تۆمار نەکردووە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گوندێکی ئاکرێ بەهۆی لافاو 16 سەر بزن مردار بوونەوە

لە گوندێکی ئاکرێ بەهۆی لافاو 16 سەر بزن مردار بوونەوە