هەندێکیان رزگار کران

لە گوندێکی ئاکرێ بەهۆی لافاو 16 سەر بزن مردار بوونەوە

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەهۆی زۆری بارانبارین و گردبوونەوە ئاو 16 سەربزنی شوانێک لە ئاودا خنکان و مرداربوونەوە.

رووداوەکە دوێنێ شەو لە گوندی گردگۆران لە سنووری قەزای ئاکرێ روویداوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست964  کەوتووە، دوێنێ شەو بەهۆی زۆری بارانبارین گۆمێکی ئاو دروست بووە 27 سەر ئاژەلی شوانێک دەکەونە ناوی، تەنیا 11 رزگار کراون و 16 بزن خنکاون.

هاوڵاتییەکی گوندی گردگۆران گرت ڤیدیوییەکی تایبەت بۆ 964ی ناردووە و دەڵێت ، دوێنێ شەو بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە  27 ئاژەڵی شوانێک بەر لافاو کەوتن.

ئیبراهیم فەریق، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە 964ی وت،  پەیوەندی بە بنکەکەمان کراوە، کە کۆمەلێک مەڕوماڵات کەوتنە ناو ئاو، تیمەکانمان چوونە شوێنی روداوەکە، توانییان 11 ئاژەڵ رزگار بکەین،  بەڵام 16 دیکەیان مرداربوونەوە.

گوندی گردگۆران سەر بە ناحیەی گردەسێنە لە قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شە...

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شەو و رۆژ ئێشکگرە