سەدان کەسیان بردووەتە بەریتانیا

لە بەریتانیا باندێکی “تاوانکاری” دەستگیرکران کە سەرکردەکەیان کوردە

964+

ژووری هەواڵ

ئاژانسی نیشتمانی تاوانی بەریتانیا دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی “تاوانکاریی” راگەیاند کە کوردێک سەرکردایەتی کردوون و تۆمەتبارکراون بە بردنی سەدان کۆچبەر بۆ بەریتانیا بەشێوەیەکی نایاسایی.

ئاژانسەکە دەڵێت، سەرکردەی باندەکە ناوی محەمەد زادەیە و تەمەنی 43 ساڵە، لەدوای دادگاییکردنێکی شەش هەفتەیی لەلایەن دادگاوە تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبووەتەوە.

ئەندامانی باندەکەی محەمەد زادە بەرپرسیار بوون لە دامەزراندنی شۆفێران و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی کۆچبەر بۆ ناو بەریتانیا، کۆچبەرانیان لەناو ئۆتۆمبێل و ترێلەی بارهەڵگر شاردووەتەوە و لە نێوان پێنج هەزار بۆ 10 هەزار پاوەندیان لە هەر کۆچبەرێک وەرگرتووە لەبەرامبەر ئەم کارە.

ئاژانسی نیشتمانی تاوانی بەریتانیا دەڵێت، ئەندامانی باندەکەی محەمەد زادە پێکهاتوون لە پەرێز عەبدوڵڵا تەمەن 41 ساڵ، خالید مەحمود تەمەن 50 ساڵ، مارەک سۆچانیچ تەمەن 39 ساڵ، گورپریت کهلۆن تەمەن 67 ساڵ و بێستون موسلیح تەمەن 41 ساڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی نیشتمانی تاوانی بەریتانیا، ئەو باندە “تاوانکارییە” فێڵیان لەو شۆفێرانەش کردووە کە کاری گواستنەوەیان لەنێوان ئەوروپا و بەریتانیا کردووە، بەبێ ئەوەی شۆفێرەکان بزانن کۆچبەریان خستووەتە نێو بارهەڵگرەکان بەرەو بەریتانیا.

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ناردنی کۆچبەران بۆ روان...

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا هەڵدەوەشێنێتەوە