ئەو مەسعەدەی کە بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لە دەست دا. وێنە: پۆلیسی راپەڕین.
لە سنووری بێتواتە
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی مەسعەدێک منداڵێک گیانی لەدەست دا
964+
محەمەد علی ــ راپەڕین
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەیی سەروچاوە، مەسعەدی کارەبا کەوتووەتە خوارەوە و بەوهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا.
رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، ”کۆمەڵێک ماڵ لە بەرزایەکانی ناحیەی سەروچاوە هەن، ماڵەکان بەرزن هاتوچۆکردنیان تۆزێ ناڕەحەتە، مەسعەدی کارەبا بەکار دەهێنن بۆ هاتوچۆکردنیان، مەسعەدەکە سیمەکەی پچڕاوە و کەوتووەتە خوارەوە، لەژێرەوە بەرمنداڵێکی هەشت ساڵان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی کەس و کاری منداڵەکە لە ماڵی نەنکی بووە و ویستوویەتی بە مەسعەد سەرکەوێ بۆ نهۆمی دووەم لەوکاتەدا سەری بەر سیمی مەسعەدەکە کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، مەسعەدی ئەوماڵانە هەندەسی نین بە هەڕەمەکی دروست کراون، بۆیە رووداوی لەوجۆرەی لێکەوتووەتەوە، دوای توێکاری بۆتەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و لە ناحیەیەکە بەخاک سپێردراوە لێکۆلینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە.
منداڵەکە ناوی بەهەندە و تەمەنی هەشت ساڵە و لەڕەگەزی نێرە و، دانیشتووی ناحیەی بێتواتەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی