دوو دیمه‌نى، یه‌كێكیان شوێنى كێبڵه‌كان به پڕنهكراوهیی و دووه‌میشیان چاڵه‌كان به قیڕ پڕكراونه‌ته‌وه.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى Sangasar Press
بۆنى ناخۆشی بڵاوکردبووەوە
له سه‌نگه‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت ناچار كرا چاڵى دانانى كێبڵه‌كان پڕبكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى پێنج مانگ بوو، كۆمپانیایه‌كى ئینته‌رنێت چاڵى دانانى كێبڵه‌كانى له شه‌قام و كۆڵانه‌كانى سه‌نگه‌سه‌ر به‌جێهێشبوو، شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش كۆمپانیاكه‌ى ناچاركرد چاڵه‌كان پڕبكاته‌وه.
كۆمپانیاكه ناوى IQ ـه‌و له‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كات.
چاڵه‌كان له هه‌ندێك شوێندا ئاویان لێ كۆبوبووه‌وه و بۆنێكی ناخۆشی دروستكردبوو.
رۆژى 13.7.2024 دلێر ئیسماعیل، سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى راگه‌یاند، له زۆربه‌ى كۆڵان و شه‌قامه‌كانى ناحیه‌كه‌یان ئه‌م چاڵانه به پڕنه‌كراوەیى به‌جێهێڵدراون و ده‌بوایه كۆمپانیاكه له‌دواى دانانى كێبڵه‌كان خۆی چاڵه‌كانیش پڕبكاته‌وه.
وتیشی، ئاگادارى كۆمپانیاكه ده‌كه‌نه‌وه كه به زووترین كات چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته بكات ئه‌گه‌رنا به‌نوسراوى فه‌رمى سه‌رووى خۆیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
دواى چوار رۆژ به‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌رۆكى شاره‌ونى، 964 چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتووه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمپانیاكه ته‌واوى ئه‌و چاڵانه‌ى پڕكردووه‌ته‌وه كه پێشتر بۆ دانانى كێبڵه‌كانى ئینته‌رنێت هه‌ڵیكه‌ندبوون.
سه‌نگه‌سه‌ر
له هاویندا خولى جۆراوجۆریان به‌ڕێوه بردبوو
رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین مامۆستا خۆبه‌خشه‌كانى له‌یاد نه‌كرد و رێزى لێنان
له بنارى قه‌ندیله‌وه بۆ بازاڕه‌كانى حاجیاوا و قه‌لادزێ و رانیه
بەشەو راوی کەو دەکەن و بە رۆژیش لە بازاڕه‌كانى په‌له‌وه‌ر دەیانفرۆشنەوە
له سه‌نگه‌سه‌ر