دوكانداره‌كان گردبووه‌نه‌وه
بۆ سێ ساڵ ده‌چێت بازاڕى هه‌ولێر مۆڵ چۆڵ و هۆڵه
964+
شۆڕش هه‌ركى – هه‌ولێر
بۆ سێ ساڵ ده‌چێت بازاڕى هه‌ولێر مۆڵ له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر چۆڵ و هۆڵ بووه، ئه‌ویش به‌هۆى سووتانى مۆڵه‌كه له ساڵى 2022 كه تا ئێستا ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه.
مۆڵه‌كه 130 دوكاندار دوكانیان لێی هه‌یه و ئه‌مڕۆ له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوایان كرد ده‌ست به كاسبى له‌و مۆڵه بكه‌نه‌وه.
ته‌یب محه‌مه‌د، یه‌كێك له دوكانداره‌كان به 964ـى وت، له‌وه‌ته‌ى مۆڵه‌كه سووتاوه كاریان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان دروستكردووه.
وتیشی، “داواكارین سه‌رۆكى حكومه‌ت بێته سه‌رخه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به كار و كاسبیمان له‌و مۆڵه بده‌ین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن