بەهۆی بێئاوییەوە

دانیشتوانی گەڕەکێکی هەولێر بەشێکی شەقامی 100 مەترییان داخستووە

ئەحمەد شەمزین

بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتوانی گەڕەکی باداوە لە هەولێر گردبوونەتەوە و بەشێک لە شەقامی 100 مەترییان داخستووە.

زانیاری هات:

هاوڵاتییەکی زۆری ئەو گەڕەکە گردبوونەتەوە و ئاگریان کردووەتەوە و داوای چارەسەر کردنی کێشەکەیان دەکەن.

ئەکرەم ساڵح دانیشتووی گەڕەکەکە بۆ 964 وتی، هیچ شتێکمان نییە نە ئاو نە کارەبا رۆژناڕۆژێک دەبێت ئاو بکڕین.

دەشڵێت، 12 کۆڵان لە گەڕەکەکە ئاوی بۆ نایەت و تانکەری ئاو بە 15 بۆ 25 هەزار دینار دەکڕن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی