دیمه‌نى جوتیارێك له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی چێندراو به گه‌نمه‌شامی... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره.
له سنوورى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره
“هه‌ر جوتیارێك كاره‌باى فه‌رمى نه‌بێت نابێت گه‌نمه‌شامى بچێنێت”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره ئه‌و جوتیارانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به نیازن گه‌نمه‌شامی (ده‌ره) بچێنن، خۆیان به دوور بگرن له زێده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با و داوایان لێده‌كات كاره‌بای فه‌رمییان هه‌بێت.
جوتیاران بۆ ئاودانى گه‌نمه‌شامى پێویستیان به وزه‌یه‌كی زۆرى كاره‌بایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى كارپێكردنى غهتاس به ئاوى بیره‌كانیان ئاودان ئه‌نجام بده‌ن.
ئازاد جه‌وهه‌ر ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره به 964ـى راگه‌یاند، به‌كارهێنانى كاره‌با به شێوه‌ى زێده‌ڕۆیی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌بای سنووره‌كه‌یان دروست ده‌كات، بۆیه جوتیارانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه به فه‌رمى كاره‌با رابكێشن.
وتیشی “ساڵانى رابردوو حاڵه‌تى زێدهڕۆییكردنى جوتیاران بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با زۆر بووه، ئه‌مساڵیش خه‌ریكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت رێگرییان لێ بكه‌ین”.
به‌شێكی ئه‌و جوتیارانه كاره‌باى فه‌رمییان هه‌یه به‌ڵام پاره‌ى كاره‌بایان نه‌داوه و به‌پێی راگه‌یەندراوێكى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، هه‌ر جوتیارێك سه‌رپێچی بكات، له رێگه‌ى كارمه‌ندانى فه‌رمانگه‌ى كارەباوه، كاره‌باكه‌یان له‌سه‌ر ده‌بڕن.