دیمه‌نێكی خستنه‌ڕووى پلانى نوێی پۆلیسی دهۆك بۆ زیاتر پاراستنى بازاڕه‌كانى دهۆك... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى پۆلیسی دهۆك
پۆلیس پلانى نوێی هه‌یه
له دهۆك سیستمى پاراستنى ناو بازاڕه‌كان رێكده‌خرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دهۆك، نوێنه‌رى بازاڕ و به‌شێك له كۆمپانیاكانى سكویریتی كۆكرده‌وه و پێیوتن پێویسته ئه‌منیه‌تى ناو بازاڕ توندوتۆڵ‌تر بكرێت و پاسه‌وانه‌كانیش رێكبخرێنه‌وه.
تا ئێستا، به‌شێكى بازاڕه‌كانى دهۆك له‌لایه‌ن كۆمپانیا و به‌شێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كان وه‌ك تاكه‌كه‌س ده‌پارێزرێن، پۆلیسیش ده‌یه‌وێت سیستمى پاراستنى بازاڕه‌كه‌ى بگۆڕێت و راده‌ستى كۆمپانیاكانى بكات.
ئه‌مڕۆ پۆلیسى ئه‌م پارێزگایه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى کودیرا بۆ تەکنولوجی و هاریکار بۆ سکیورتی و نوێنه‌رانى بازاڕه‌كه كۆبووه‌وه.
هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسی پارێزگاى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت بهرپرسیاریەتیى پاراستنى بازاڕه‌كان له ئه‌ستۆى كۆمپانیاكاندا بن و كه‌سانى گونجاو و راهێندراو بۆ پاسهوانیكردنى بازاڕ دابندرێن.
وتیشی “هه‌رچه‌نده ناو و زانیاری ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ى پاسه‌وانى بازاڕه‌كانى دهۆك ده‌كه‌ن، لاى ئێمه هه‌یه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت لایه‌نێكی فه‌رمى وه‌ك كۆمپانیاكان بهرپرسیاریەتیى پاراستنى بازاڕه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرن”.