لە ژووری هەواڵەوە
خەڵک رێی تەقتەق و ئاغجەلەریان داخست و هەنجیرەکەی ئاکرێش ئەمساڵیش هیچ
ژووری هەواڵ
ئەو مامۆستایەی سێ رۆژە تیمە فریاگوزارییەکان لە ئاوی دەربەندیخان بۆی دەگەڕێن، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، کێشەکە ئەوە بوو کەوتبووە قوڵایى 27 مەتر بۆیە نەدەبینرایەوە.
ئەم پاشنیوەڕۆیە کۆمەڵێک لە خەڵکی گوندی قەمیشە رێگای تەق تەق و ئاغجەلەریان داخست دەڵێن چارەیەکمان لێ نەکەن نەتەمای رێگاکە نەبن.
ئێستا رێک کاتی پێگەیشتنی هەنجیرە بەتامەکەی ئاکرێیە، بەڵام داخەکە ئەوەیە بەشێکی زۆری هەر بەدارەکەوە کرم لێی داون و نە خاوەن هەنجیرو نە کڕیارەکانیش سوودی لێ نابینن.
ئەم کەشە گەرمە هیچ فریای ناکەوێت کوێستانەکانی چۆمان نەبێت، بۆیە ئەم ماوەیە قەرەباڵغی و جەنجاڵیەکی زۆر لەوێ دروست بووە، کێشەکە ئەوەیە ئەو خەڵکەی دەچنە ئەوێ بەشێکیان بە ئۆتۆمبێلەکان و بەشێکی تریان بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک ئەو کوێستانانە تێک دەدەن، بۆیە چەند تیمێک هەن دەیانەوێت ئاگایان لەو ناوە بێت و نەهێڵن تێک نەچێت.