چالاکی رێکخراوەکان لە ناوەندە ناحکومییەکانی خوێندن _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ئێوەش ویستان داوایان لێ بکەن
رێکخراوێک هۆشیاری پیس نەکردنی ژینگە دەباتە باخچە و قوتابخانەکان
ئەحمەد مستەفا
لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان، رێکخراوێکی ژینگەیی وانەی هۆشیاری لە پیس نەکردنی ژینگە دەباتە باخچە و قوتابخانە ناحکومییەکان.
کارەکە رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بە پرۆژەی ( لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست ) راگەیاندووە.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوەکەیە ئەو بە 964ی وت، “پرۆژەکەانی ماوە درێژە، هانی منداڵان و قوتابیان دەدەن کە پێکەوە ژینگە بپارێزن و یارمەتی ئاژەڵان بدەن و ئەو هۆکارانە کەم بکەنەوە کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە”.
پڕۆژەکە سەرەتا، بە هاوبەشی باخچە و قوتابخانەی (شاین)ی ناحکومی ئینگلیزی دەستیپێکرد کە خودی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە دەبێت بەسپۆنسەری میدیایی پڕۆژەکە، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە ئەوەشی وت، “لەشاینەوە دەستی پێکردووە و بۆ سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەکانی کوردستان دەچین”.
لە بارەی ئەگەری داواکاری ناوەندەکان، مەعرەوف مەجید وتی، “پڕۆگرامێکی سەردەمی و هاوشانی تێگەشنی قوتابییەکان ئامادەکراوە، هەر ناوەندێکی خوێندنی حکومی و ناحکومی ئارەزووی بەشداری کردنی هەبوو لەم پڕۆژەیە هاوکاری دەبین”.