بەرگری شارستانی: خنکاوە

تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لە ‌هەینییەوە بێ سۆراغ بوو

964+

ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ” ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو لە زێی گەورە و  لەکاتی مەلەوانیدا دیار نەمابوو”.

شاخەوان عومەر بە 964ی وت، “تەرمەکە بە خنکاوی لەلايەن تيمى ژێر ئاوى قەنديل، و دواى سێ رۆژ  له گەڕان توانرا لە نزيك گوندى گۆسكه بدۆزرێتەوە”.

ئەو هاوڵاتییە ناوی موحسین کەریمە و تەمەنی 55 ساڵە، رۆژی هەینی 12.7.2024، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، “هاوڵاتییەکە خۆی مەلەوان بووە، بەڵام بەهۆی شەپۆلەکانی زێی گەورەوە خنکاوە، تیمەکانی ژێرئاوی قەندیل، کەڵەک، تەق تەق و ئاکرێ لەوێن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی”.

سەرباز ئەحمەد، کوڕەپوری موحسینە ئەو بە 964ی وت، “پورزاکەمان خۆی کەسێکی مەلەوانە و شارەزایە، بەڵام لەناکاو نوقم بووە”، ئەو وتی “موحسین خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە”.

له‌ ئاوى زێی بچووک هاوڵاتییه‌ك لە خنکان  رزگار كرا

له‌ ئاوى زێی بچووک هاوڵاتییه‌ك لە خنکان  رزگار كرا