"لە رێگەی بۆمبەوە بووە"

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کەلار زیانی بە ئۆتۆمبێلی دیکە گەیاندووە

964+

میلاد جەلال

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقیەوە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

شایەتحاڵ و دراوسێیەکی ماڵی بەرپرسی لق بۆ 964 وتی، ئەو بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەو کاتەدا لە عەلووە گەڕاوەتەوە بەهۆی تەقینەوەکەوە جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکاوە.

یەکێک لە پاسەوانەکانی بەرپرسی لقیش کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە بە پەیامنێری 964ـی وتووە، ئەو لەگەڵ پاسەوانێکی دیکە و لەگەڵ بەپرسی لق لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون هاتوونەتە دەرەوە بۆ دەوام بڕۆن و لە ناکاو ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە بەڵام جگە هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی وت، هێشتا بە تەواوەتی هۆکاری تەقینەوەکە نازانن و لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئۆتۆمبێڵێک سووتا و دەنگۆی تەقینەوە لە کەلار هەیە

ئۆتۆمبێڵێک سووتا و دەنگۆی تەقینەوە لە کەلار هەیە