بە شێوەی ئەلیکترۆنی فۆڕم پڕبکەنەوە

لە ئەمڕۆوە دابەزین و گواستنەوەی خوێندکاران لە ناو زانکۆکان دەستپێدەکات

964+

توانا نەقی

لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی هەرێم بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى راگەیندرا کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى 15.7.2024 تاوەکو 31.8.2024 بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، خوێندکاران بە ئەلیکترۆنی و لە رێگەی لینکێکەوە دەتوانن فۆڕمی گواستنەوە یان دابەزاندن پڕبکەنەوە.

مەبەست لە گواستنەوە واتە لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی دیکە خوێندکار دەتوانێت گواستنەوە بکات، هەرەوەها دابەزاندن واتە خوێندکار لە پێناو حەزی بۆ بەشێکی تر هەرچەندە بەشەکەی خۆی نمرەی زیاتری بوێت و باشتر بێ دایدەبەزێنێت بۆ بەشێکی خوارتر.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بە چوار خاڵ رێنمایی خوێندکاران دەکات:

– قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و روونکردنەوەیەک.

– ئەگەر قوتابی و خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجام دەدات.

– بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

– پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى بکەن.

ئه‌مڕۆ پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌ستپێده...

ئه‌مڕۆ پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌ستپێده‌كات