تا رادەیەک جێگیرە

نرخی نەوت 85 دۆلارە

توانا نەقی

بەهۆى کەمبوونەوەى خواست لەسەرى لە مانگى تەمووزدا، نرخى نەوت دابەزى بەڵام هەر لەسەرووى 85 دۆلارەوەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14.7.2024 نرخی یەكەم بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و 37 سەنت دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 82 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێدا 0.41% دابەزیوە.

کەمبوونەوەى خواست لەسەرى بەتایبەت لە مانگى تەموزدا، هۆکارێکە بۆ دابەزینى نرخى نەوت.