خاوەنەکانیان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە

لە قوشتەپە هەڵمەتێکی گەورەی لەناوبردنی ماددەی ماوە بەسەرچوو ئەنجامدرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لێژنەکانی قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش و پۆلیسی هەردوو قەزای قوشتەپە و پارێزگای هەولێر و بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی، هەڵمەتێکی لەناوبردنی ماددەی سەرەتایی دروستکردنی (هەویری ددان و ماددەکانی پاککردنەوەی ناوماڵ)کەماوە بەسەرچووبوون ئەنجامدا.

ئەوماددانە، لەڕێی چەند کارگەیەک، سەرەڕای ئەوەی ماوەبەسەرچووبون، دووبارە لە دروستکردنەوەی چەند مەوادێک بەکاردەهات، کەئەوەش زیانی ڕاستەوخۆی بۆسەرژیانی هاوڵاتیان هەیە.

قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە، لەڕێی چەند لیژنەیەکەوە، بەردەوام چاودێری ئەو کارگانە دەکات کە دەکەونە سنورەکە، بەڕژدی کار لەسەر بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوە دەکات کە زیانی گەورە لە تەندروستی هاوڵاتیان دەدات و بکەرانیشی بەتوندترین شێوە ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.