دیمه‌نى یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى سیده‌كان كه بێ‌ئاو كراوه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى LiveBradost
"بۆری سه‌ره‌كیان شكاندوون و چاكیان نه‌كردوونه‌ته‌وه"
ماوه‌ى دوو رۆژه دوو كۆمپانیا له سیده‌كان دوو گه‌ڕه‌كیان بێ‌ئاو كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى سیده‌كان، دوو كۆمپانیا كه كاری دروستكردنى زێراب و قیڕتاوكردنى كۆڵانه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتى كاركردن بۆرى سه‌ره‌كى ئاوى دوو گه‌ڕه‌ك ده‌شكێنن و تا ئێستاش بۆرییه‌كانیان چاك نه‌كردووه‌ته‌وه.
گه‌ڕه‌كه‌كانى گوڵان و راپه‌ڕین له‌سه‌نته‌رى سیده‌كان له‌دوێنێوه به‌هۆی شكانى بۆریه‌كانیان بێ‌ئاو مانه‌ته‌وه.
فەرمانگەی ئاوی سیدەکان ئاگادارییه‌كى بۆ هاوبه‌شانى ئاو له‌م دوو گه‌ڕه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت”ناتوانین ئاو ده‌به‌ش بكه‌ین”.
ده‌شڵێت “بەداخەوە هه‌ردوو كۆمپانیاكه زۆر بێباکانە بۆرییه‌كانیان شکاندووە و نەشیانوتوە شکاندوومانە و چاکی دەکەینەوە، بەڵکو زۆر بەزەحمەت چاکی دەکەن بەم هاوینەش خەڵک بێ‌ئاو ده‌كه‌ن”.
لایخۆشییه‌وه، تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە 964ـی وت، له‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌یه به‌زووترین كات بۆرییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كانه چاك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هاوڵاتیان بێ‌ئاو نه‌بن.
وتیشی “پێویسته كۆمپانیاكان كه ئه‌م پڕۆژانه له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ئاگادارى تۆڕه‌كانى ئاو بن به‌تایبه‌تیش به‌م وه‌رزى هاوینه هاوڵاتیان بێ‌ئاو نه‌كه‌ن”.
فه‌رمانگه‌ى ئاوى سیده‌كانیش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه به‌پێی ئه‌و تەندەره‌ی به كۆمپانیاكانى دراوه بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان پێویسته به‌وردى ئاگادارى تۆڕه‌كانى ئاو و کارەبا بن.
سیده‌كان
له سنوورى نێوان هه‌رێم و ئێران بێ سۆراغ بوون
دواى نزیكه‌ى 15 كاتژمێر سێ هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى برادۆست ده‌ركه‌وتنه‌وه
له ده‌یان گه‌ڕه‌ک و گوند ئه‌م كاره‌یان كردووه
له سۆران چاره‌سه‌رى 31 شكاوى تۆڕی ئاو كراوه و بڕینى زێده‌ڕۆییش به‌رده‌وامه
کشتوکاڵ چی دەڵێن؟
سیدەکان کەشەکە لەباربوو پێنج هێندە هەنگوینەکەی زیادی کردووە
لە قه‌زاى سیدەکان و ناحیه‌ى پیران