له ده‌یان گه‌ڕه‌ک و گوند ئه‌م كاره‌یان كردووه
له سۆران چاره‌سه‌رى 31 شكاوى تۆڕی ئاو كراوه و بڕینى زێده‌ڕۆییش به‌رده‌وامه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى سۆران ده‌ڵێت، له سنوورى خه‌لیفان، سیده‌كان و بارزان توانیویانه 31 حاڵه‌تى شكان و خراپبوونى تۆڕه‌كانى ئاو چاكبكه‌نه‌وه و هه‌ڵمه‌تى لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر تۆڕى ئاویشیان به‌رده‌وامه.
لە درێژەی کار و پڕۆژە بەردەوامەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ گرنگیدان بە پڕۆژەکانی ئاو بە تایبەت لە گوندەکان، قەزا و ناحیەکان، تیمه‌كانى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران توانیویانه له‌رێگه‌ى فەرمانگەی ئاوی خەلیفانه‌وه كێشه‌و گرفته‌كانى سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو بۆ چەند گەڕەکێک ئه‌نجامبده‌ن له‌وانه‌ش بۆ گەڕەکەکانی خەبات، باویان، جۆلەمێرگ، خەلیفانی نوێ، عەلیاوە، بناری کۆڕەک شەهیدان، شۆڕش باویان، راپەڕین و بۆڕی شه‌ش ئینجیش بۆ تۆڕه‌كانى ناو سەنتەری قەزا دابنێن.
دانان و گۆڕینی تیوبەکانی کلۆر و چارەسەرکرنیان لە هەموو ئەو حەوز و شوێنانەی کە ئاویان لێ دابەشدەکرێت بۆ هاولاتیان و چارەسەر و چاککردنەوەی سەرچاوەی ئاوی کانیەڕەش وەکو خاوێنکردنەوە و دانانی فلتەری ئاو و کۆنکریتکردنی، چەندین پەمپ و ماتۆڕی کارەبا و غەتاسیشیان لەناو فەرمانگەی ئاوی خەلیفان و بیرەکانى چاككردووه‌ته‌وه.
له سیدەکانیش توانیویانه، نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە و نۆژه‌نكردنه‌وه پڕۆژەی ئاوی گوندی سەرگرد و شیوه‌گه‌رمك و گرکەبەن و شکانی ئاوی گەڕەکی ئازادی قوفلی ئاوی گەڕەکی راپەڕینش چاكبكه‌نه‌وه و جۆگەی ئاوی بیری ناحیەی کانیەڕەشیشی خاوێن بكه‌نه‌وه.
له بارزانیش چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەیان بۆ گونده‌كانى شانەدەر، شێخان، سەڤرە، ملێ، بازێ و هوستان ئه‌نجامداوه، بۆڕی سەرەکیی بیری ئاوی ئەنفالان شارۆژكه‌ى بڵێ و نه‌خۆشخانه‌كه‌شیان چاككردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وەش كردووه، كه تیمه‌كانى بڕینى زێده‌ڕۆییه‌كانیش له ته‌واوى ئیداره‌ى سۆران به‌رده‌وامن له لابردنى سه‌رپێچییه‌كان وئاگاداركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان كه جارێكی دیكه زێده‌ڕۆییه‌كان دووباره نه‌كه‌نه‌وه.