دیمهنێكى مێردمنداڵه‌كه‌ى حاجیاوه له‌كاتى ونبوونى كه كه‌سوكاره‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاویان كردبووه‌وه.
له دوێنێوه بێ خه‌به‌ر بوو
کەمێک پێش ئێستا مێردمنداڵێکى حاجیاوا له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه، مێردمنداڵێكى قه‌زاى حاجیاواى سه‌ر به راپه‌ڕین له‌ماڵ چوبووهدهر و هیچ هه‌واڵێكى نه‌بوو، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا براگه‌وره‌كه‌ى وتى، له هه‌ولێر دۆزیویه‌تیانه‌وه.
مێردمنداڵه‌كه ناوى باڤێڵ محه‌مه‌د، ته‌مه‌نى 17 ساڵ و كاو پیشه‌ى كاسبییه، له‌دواى ونبوونى كه‌سوكاره‌كه‌ى وێنه و ژماره مۆبایلێكیان له سۆیشیاڵ میدیاكانى حاجیاوا بڵازكردبووه بۆ دۆزینه‌وه.
كاروان محه‌مه‌د، برا گه‌وره‌ى باڤێڵ، به 964ـى وت ، ئێستا له‌هه‌ولێر براكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ براده‌رێكى له‌دوێنێوه نیوەڕۆوە هاتبووه هه‌ولێر و ئێمه‌ش خه‌به‌رمان نه‌ده‌زانى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ترسیان له‌وه هه‌بوو كه براكه‌یان چووبێته نزیك به‌نداوه‌كان یان ده‌ربه‌ندی رانیه، به‌ڵام هه‌واڵیان پێدابوون له هه‌ولێره.
به‌قسه‌ى كاروان، براكه‌ى یه‌كه‌مجاره ونده‌بێت و له رووى ته‌ندروستیشه‌وه هیچ كێشه‌و گرفتێكی نییه.
ونبوون
کەلار
دواى ئەوەى لە 964ـەوە سۆراغیان کرد؛ فریال ئەحمەد لە ماڵە خزمێکی دۆزرایەوە
شەش کیلۆمەتر بە پێ رۆیشتن
دوای حەوت رۆژ مانەوە رەوەئەسپەکەیان لەناو بەفری چیای شیریندا رزگار کرد
تاکە سەرەداو مۆبایل و هێلەگەکەیەتی
قایمقام "پێناچێت ئەو کڵاوەی دۆزرابێتەوە هی ئەندازیارە ونبووەکەی بازیان بێت"
"لە کوێستانەکانی سیدەکان ونبوون"