مەحمود محەمەد:

“ئەحمەدی برام بە پێشمەرگایەتی دەستیپێكرد و حەزیشی لە گۆرانییەكانی من بوو”

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

مه‌حمود محه‌مه‌د هونه‌رمه‌ندی میللی، له‌ چله‌ی ماته‌مینی ئه‌حمه‌د دەروێشی برایدا رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌دی برای به‌ پێشمه‌رگه‌یاتی ده‌ستیپێكرد و تا لە ژیانیشدا بوو خزمەتی هونەری كرد، ئاشكراشی كرد براکەی زۆرجار حەزی كردووە گۆرانییەكانی ئەم بڵێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 13.7.2024 لە سلێمانی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی میللی ئەحمەد محەمەد ناسراو بە “ئەحمەد دەروێش” بەڕێوەچوو.

مەحمود محەمەدی برای، كە ئەویش هونەرمەندێكی دیاری میللییە، بە 964ی وت، ئەحمەدی برای هونەرمەندێكی دەنگخۆش بوو، خزمەتی زۆری هونەری كردووە.

وتیشی: “ئەحمەدی برام زۆر جار پرسوڕای بە من دەكرد كاتێك بەرهەمێكی پێشكەش دەكرد، زۆرجاریش حەزی دەكرد گۆرانییەكانی من بڵێتەوە.

مەحمود سوپاسی هونەرمەندان و هاوڵاتیان دەكات، كە لە رۆژی كۆچی دوایی براكەیەوە تا ئەمڕۆش هاوخەمیانن و بەردەوام لەگەڵیاندا بوون.

40 رۆژ لەمەوبەر هونەرمەند و پێشمەرگە ئەحمەد دەروێش لە سلێمانی بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هونەرمەندی میللی ئەحمەد دەروێش کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی میللی ئەحمەد دەروێش کۆچی دوایی کرد