لە سنوری برادۆست

تۆپبارانی تورکیا دوو کەسی لە کوێستانەکانی سیدەکان بریندارکرد

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سنوری دەڤەری برادۆست بەهۆی تۆپبارانی تورکیا دوو کەس بریندار بوون.

بۆردومانی کوێستانەکانی سنوری قەزای سیدەکانی لە کوێستانی لۆلان و بناری چیای شەکیویان گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئەم دوو هاوڵاتییە بریندار بوونە.

کاروان فەیسەل، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سیدەکان بە 964ـی وت، دوو کەسەکە خەڵکی ناوچەکەن لە کوێستانەکانی سیدەکان بریندا بوونە.

وتیشی “لە نەخۆشخانە ئامادەکاریمان کردووە بۆ گەیشتنی ئەو دوو بریندارە بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتون”.

نوێكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 2:01
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ 964 له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى ئه‌و دوو برینداره‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، هه‌ردوو كه‌سه‌ شوانن و به‌مه‌به‌ستى له‌وه‌ڕاندنى ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌و شوێنه‌ بوونه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان زۆرباشه‌ و ره‌نگه‌ پێویستى به‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دیكه‌یان به‌هۆى به‌ركه‌وتنى ساچمه‌ى تۆپبارانه‌كه‌ چه‌ند شوێنێكى ملى گرتووه‌ته‌وه‌ و پێویستى به‌ چاره‌سه‌رى و چاودێری ته‌ندروستى هه‌یه‌.
هه‌ر به‌ هۆى تۆپبارانه‌كه‌وه‌ شه‌ش سه‌ره‌ئاژه‌ڵى ئه‌م دوو شوانه‌ مرداربوونه‌ته‌وه‌.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن