نەک لە هەرێم لە عێراقیش

بۆچى 14ـى تەمموز ئەمساڵ ناکرێتە پشوو؟

964+

وریا فەتاح

ساڵانە هەتا پاریش، لە عێراقدا رۆژى 14ـى تەمووزى هەموو ساڵێک پشووى فەرمى بوو، ئەمڕۆ حکومەتى هەرێم رایگەیاند، رۆژى یەکشەممە کە دەکاتە 14ـى تەمووز پشوو نییە، بەڵام بەشێک لە میدیا و لە خەڵکیش وایان بڵاو کردووەتەوە کە تەنیا لە هەرێم نەکراوەتە پشوو و لە عێراق پشووە.

14ـى تەمووزى ساڵى 1958 عەبدولکەریم قاسم کودەتاى (کە لایەک بە شۆڕش وێناى دەکەن) بەسەر دەوڵەتى پاشایەتى عێراقدا کرد و سیستمى کۆمارى راگەیاند، لەو ساڵە بەدواوە 14ـى تەمووز وەک پشووى فەرمى لە عێراق جێگیرکراوە

یەکشەممەى داهاتوو پشوو نییە

یەکشەممەى داهاتوو پشوو نییە

رۆژى 22.5.2024، پەرلەمانى عێراق یاساى پشووە فەرمییەکانى پەسەند کرد و رۆژى 29ـى ئەو مانگەش رۆژنامەی فەرمی حکومەتی عێراق کە لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەردەچێت، یاساکەى بڵاو کردەوە.

بەپێى یاساى نوێى پشووە فەرمییەکان، چەند رۆژێک لە پشووەکان لابراون و چەند رۆژێک کە پێشتر پشوو نەبوون زیاد کراون.

14ـى تەمووزى هەموو ساڵێک کە تا پاریش لە ریزى پشووەکان بوو، لە یاسا پشووە فەرمییەکاندا لابراوە و چیتر ئەو رۆژە لە عێراق و هەرێم پشوو نییە، واتا رۆژى یەکشەممە نەک لە هەرێم لە عێراقیش پشوو نییە.

ئەم پشوانەى لە یاسا نوێیەکە لابراون ئەمانەن:

9ـى نیسان، رۆژى رووخانى رۆژى رووخانى رژێمى بەعس.

14ـى تەموز، رۆژى رووخانى رژێمى پاسایەتى.

17ـى ئۆکۆبەر، رۆژى کۆتایى داعش لە عێراق.

25ـى کانوونى دووەم، لە دایکبوونى حەزرەتى عیسا.

بەپێى قسەى محەمەد خەفاجى، ئەندامى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق کە بۆ میدیای عێراقى قسەى کردووە، ناتوانرێت هیچ پشوویەک بۆ یاسای پشووە فەرمییەکان زیاد بکرێت، ئەگەر حکومەت یان سەرۆکی کۆمار بچێتە سەر یاساکە هەر پشوویەک زیاد بکات، دەبێت یاساکە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێتەوە بۆ هەموارکردنەوە و دەنگ لەسەر پشوویەکى نوێ بدرێت.

یاسای پشووەکان لە وەقائیعی عێراقی بڵاوبووەوە

یاسای پشووەکان لە وەقائیعی عێراقی بڵاوبووەوە