بەخێرایى
یاسای پشووەکان لە وەقائیعی عێراقی بڵاوبووەوە
964+
وریا فەتاح
رۆژنامەی فەرمی حکومەتی عێراق کە لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەردەچێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، یاسای پشووی فەرمی ژمارە (12)ی ساڵی 2024، خستنە بواری جێبەجێکردنەوە .
رۆژى 22.5.2024، پەرلەمانى عێراق یاساى پشووە فەرمییەکانى پەسەند کرد، جگە لە پشووە کۆنەکان، رۆژى 21 ـى 3 جەژنى نەورۆز، 16ـى سێ رۆژى کیمیابارانى هەڵەبجە و یادى تاوانەکانى رژێمى بەعس دەرهەق بە خەڵکى هەرێم و عێراق، جەژنی غەدیر، بۆ رۆژى پشووەکان زیاد کران.
ئەم پشوانەى لە یاسا نوێیەکە لابراون ئەمانەن:
9ـى نیسان، رۆژى رووخانى رۆژى رووخانى رژێمى بەعس.
14ـى تەموز، رۆژى رووخانى رژێمى پاسایەتى.
17ـى ئۆکۆبەر، رۆژى کۆتایى داعش لە عێراق.
25ـى کانوونى دووەم، لە دایکبوونى حەزرەتى عیسا.
جێبەجێکردنى یاساکە لە کاتێکدایە، دەگمەن جار روودەدات یاسایەک بەو خیراییە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
22ی مانگ پەرلەمان دەنگی لەسەردا.
24ی مانگ نێردرا بۆ سەرۆکایەتی کۆمار.
28ی مانگ سەرۆک کۆمار ئیمزای کرد
29ی مانگ لە وەقائیع بڵاوبووەوەو چووە بواری جێبەجێکردنەوە.