لە 85 دۆلار زیاترە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت لە چاو سێ رۆژی رابردوودا کە کەمێک دابەزی بوو بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخەکەی بەرزبووەوە و لەسەروو 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

راپۆرتەكانی بازاڕی نەوت لە جیهان، ئاماژە بەوە دەكەن، نەوتی ئەمباركراوی خەزێنەكانی ئەمریكا لە رۆژانی رابردوو كەمی كردووە، ئەمەش وایكرد نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا بەرزبێتەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەكەم بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85.77 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەوەش لە چاو دوێنێدا نرخەکەی 0.69% بەرزبووەتەوە.

هەرچی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسە بە 82.75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.65% بەرزبووەتەوە

پەیمانگەی پەتڕۆڵی ئەمریكا دوێنێ ئاشكرای كرد، ئەمباركراوی نەوت و بەنزینی ئەمریكا لە هەفتەی رابردووەوە كەمی كردووە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بۆرسەدا.