كەشوهەوای كوردستان و عێراق

گەرما بە ئاسانی واز ناهێنێت و گەرمیان و بەسڕەش یەك جەویان هەیە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 28.8.2024 نزیكەی وەك دوێنێە و هێشتا گەرما لە ئەوپەڕی بەهێزیی خۆیدایە، هەرچەندە خەریكە پێ دەنێنە مانگی ئەیلولەوە، گەرمای گەرمیان و بەسڕەش شانلەشانی یەكتر دەدەن.

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كوردستان رەوشی كەشوهەوای بڵاوكردەوە.
وەك ئەوەی هاتووە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵەهەوریشی دەبێت، گەرماكەی نزیكەی وەك هی دوێنێیە، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند بە خێرایی 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
هەروەها مەوداى بینین 8 بۆ 10 كیلۆمەترە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 43
زاخۆ:  41
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان: 46

لە ئاستی شارەكانی دیكەی عێراقیشدا، كەشناسیی عێراق پێشبینیی دەكات رۆژانی داهاتوو كەشەكە بەرەو فێنكی بڕوات و رادەی تۆز و خۆڵیش زیاتر بێت، هاوكات كەشوهەوای شارەكانی بەغدا، سەڵاحەدین 42 پلەیە و نەجەف و كەربەلا 43یە، گەرمترینیش بەسڕەیە، كە 46 پلەیە.