ساختەی دەرمانی ئۆزەمپیک

هاوڵاتییان لە دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان هۆشدارى ده‌داته‌ هاوڵاتیان لە ساختەى دەرمانى ئۆزەمپیک OZEMPIC، داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیانى لێ بەدور بگرن و شێوازى ناسینەوەى دەرمانە ساختەکەش ئاشکرا دەکات.

كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان KMCA بڵاوى کردەوە کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە دەرمانی ئۆزەمپیک لە بەڕازیل، بەریتانیا و باکوری ئێرلەندا و ئەمریکا ساختەکراون و لەلایەن کۆمپانیای (novo nordisk) نۆڤۆنۆردیسکەوە ئەو باچانە بەرهەم نەهاتوون.

ئۆزەمپیک، دەرمانێکی گرنگی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرەیە لە جۆری دووەم، دەرمانەکە بە شێوە ژەمی دەرمانسازیی دەرزیی ئامادەکراو “قەڵەم” بەردەستە، بۆ پێگەیشتووان و منداڵان تەمەن زیاتر لە 12 ساڵ بەکاردەهێنرێت.

KMCA لە بارەى جیاکردنەوەى دەرمانە رەسەنەکە و ساختەکە ئاشکراى کردووە، جیاکردنەوەی ئۆزەمپیکی رەسەن و ساختە لە زۆر رێگاوە دەکرێت، ئاسانترینیان لەرێگای ناسینەوەی قەڵەمەکەوە دەکرێت، بەشێوەیەک لەکاتی دیاریکردنی ژەمدا، قەڵەمی ئۆزەمپیکی رەسەن درێژنابێتەوە بەڵام قەڵەمی ئۆزەمپیکی ساختە درێژدەبێتەوه.

“هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە خۆیان بەدووربگرن لە کڕینی ئەو دەرمانە بەبێ ستیکەر، چونکە لە کوردستان و عێڕاقیش هەندێک پاکەتی ساختە دەستیبەسەرداگیراوە، لەئێستادا دەرمانی ئۆزەمپیکی رەسەن لە بازاڕی دەرمانی هەرێمی کوردستان بە ستیکەری بەڕێوەبەرایەتیی KMCA / وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەردەستە کە سەلامەت و کاریگەرە و شیاوە بۆ بەکارهێنان”، بەڕێوەبەرایەتیی  KMCA، وادەڵێت.

چۆن دەرمانى بێ ستیکەر دەناسیتەوە؟

چۆن دەرمانى بێ ستیکەر دەناسیتەوە؟