وادەی بۆ دیاری کرا

کاروبارەکانی ژینگەی زاخۆ لە دهۆکەوە دەگەڕێتەوە ناوخۆی زاخۆ

964+

ئەحمەد مستەفا

بە فەرمانی سەرۆکی دەستەی ژینگە لە 1.8.2024، مامەڵەی پڕۆژەکانی هاوڵاتیان لە سنوری ئیدارەی زاخۆ، لەفەرمانگەی ژینگەی دهۆكه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی زاخۆ.

بەمەبەستی رادەستکردنی دۆسیەی پرۆژەکانی سنوری زاخۆ، کە لە ئێستادا لە فەرمانگەی ژینگەی دهۆک ئیش و کارەکانی هاوڵاتیان راییدەکرێت فەرمانەکە دەرچوێندراوە،

عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “پەروەر غالب حەسەن، لێپرسراوی بەشی پڕۆژەکان و (EIA) لە دەستەی ژینگە، لەرێکەوتی 10.7.2024 سەردانی فەرمانگەی ژینگەی دهۆکی کرد و وەکو سەرۆکی لیژنەی رادەستکردنی دۆسیەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەفەرمانگەی ژینگەی زاخۆ دەستبەکاربووە”.

لە ئێستادا فەرمانگەی ژینگەی زاخۆ بەستافێکی تەواوی بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و دابینکردنی پێداویستیەکان ئەرکدار کراوە، وتەبێژی دەستەی ژینگە وتی، “لە 1.8.2024 چیتر پێویست ناکات خاوەن پرۆژەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەردانی فەرمانگەی ژینگەی دهۆک بکەن”.

بەڵکو لە پاش ئەو بەروارە، سەرجەم ئەو خاوەن کار و هاوڵاتیانەی رێگەیان دەکەوێتە ژینگە، دەتوانن لە ناوخۆی زاخۆ مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

رێگای سەرەكی بۆ بازاڕی زاخۆ داخرا

رێگای سەرەكی بۆ بازاڕی زاخۆ داخرا

ئەو تۆمەتبارەى لە جەنگەڵەکانى فەرەنسا هاوڵاتییەکى کوش...

ئەو تۆمەتبارەى لە جەنگەڵەکانى فەرەنسا هاوڵاتییەکى کوشتبوو لە زاخۆ دەستگیرکرا