هەواڵەکان

لە هەولێر دیسان بۆری ئیفراز شکا و لە ئامێدیش رێگا داخرا

ژووری هەواڵ

ماوەیەکە دەنگی شکانی بۆری ئیفراز نەماوە بەڵام ئەمڕۆ هەم سەری هەڵدایەوە، بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر لە نزیك قەزای عەنكاوە شكاوە و ئاوێكی زۆر رژاوەتە سەر شەقامی خزمەتگوزاری تەك شەقامی 120 مەتری.

تۆپباران و هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا چەند رۆژێکە ژیانی بۆ چەندین گوندی سنووری ئامێدی نەهێشتووەتەوە و بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین ئەمە جگە لە سووتانی رەز و باخیان هەر بەهۆی ئەو شەڕ و بۆدرومانانەوە.

چوار رۆژە گەڕان بە دوای تەرمی ئەو منداڵە دوو ساڵەی لە سەیرانگای بێخاڵ خنکا، بەردەوامە و تا ئێستا نەدۆزراتەوە.

هێلانەی کوکوختیەک بۆماوەی یەک هەفتە رووخاندنی خانوویەکی لە سلێمانی راگرتووە، هێلانەی کوکوختیەک بۆماوەی یەک هەفتە رووخاندنی خانوویەکی لە سلێمانی راگرتووە.